نه‌خۆشخانه‌ی حه‌كیم له‌نه‌جه‌ف ئاشكرای كردووه كه ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی پارێزگاكه گه‌یشتۆته 4 كوژراو 17 بریندار.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شانه‌ی ئه‌منی رایگه‌یاندووه كه توانیویانه 5 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه.
شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵی به‌شیر له پارێزگای نه‌جه‌ف و داوای داخستنی مۆڵه‌كه‌یان له‌وشوێنه‌دا ده‌كرد، له‌ئه‌نجامدا پاسه‌وانانی مۆڵه‌كه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه‌و 4 كه‌س كوژراون و 17 كه‌سیش برینداربوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ خۆپیشانده‌ره‌كان سه‌ر به ره‌وتی سه‌درن و مۆڵهكهش له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی ره‌وته‌كه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت ، كه به‌كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ تۆمه‌تبار كراوه.
وه‌رگێڕان داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.