ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 16 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان گیان له‌ده‌ستدانى منداڵێك به‌ڕووداوی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل ڕاگه‌یاندرا
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوور ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ئاڵتیما منداڵێکی 2 ساڵان بەناوی ( دێرین عه‌بدولره‌حمان مستەفا ) دەشێلێت
ده‌شڵێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەستدا
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان راشیدهگهێنێت ، ته‌رمی منداڵه‌كه ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوەو شۆفێرەکەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکرا
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.