یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام نازناوی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی هۆڵه‌ندای به‌ده‌ستهێنا، له دوایین گه‌ڕی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی دی گرافشاپی میوانداری برده‌وه، یاریزانانی ئه‌یاكس هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هێرش و فشار بۆ سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان، ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و له خوله‌كی 37 دا، لاسه شۆنێی دانیماركی گۆڵێكی بۆ تیپی میوان به لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆماركرد
دوای 3 خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان یوسف جه‌به‌لی گۆڵی به‌رامبه‌ری دی گرافشاپی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام یاریزانانی ئه‌یاكس به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له خوله‌كی چلوچواردا
نیكۆلاس تاگلیافیكۆی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی هۆڵه‌ندای تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به پێشكه‌وتنی ئه‌یاكس به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له‌به‌رده‌وامی فشاره‌كانی ئه‌یاكس و له یه‌كێك له هێرشه‌كاندا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میوانه‌كان هه‌ژماركردو له جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌دا دوشان تادیجی سڕبی گۆڵی سێیه‌می بۆ ئه‌یاكس له خوله‌كی 67 به‌ده‌ستهێنا
3 خولهك به‌ر له كۆتاییهاتنی یاریش هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپه‌كه‌ی به شێوازێكی جوان تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌یاكس ئه‌مستردام له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ 86 خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و نازناوی خولی هۆڵه‌ندای بۆ 34 جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێناو دووه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی له دوای نازناوی جامی هۆڵه‌ندا مسۆگه‌ركرد
هاوكات دوشان تادیچ یاریزانی ئه‌یاكس به تۆماركردنی26 گۆڵ و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لوك دی یۆنگی هێرشبه‌ری ئایندهۆڤن نازناوی گۆڵكاری خوله‌كه‌ی برده‌وه، له كۆتایشدا ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان له یاریگای دی ڤیڤێربێرگ سازكراو قه‌ڵغانی خولی هۆڵه‌نداش له لایه‌ن یاریزانانی ئه‌یاكس به‌رزكرایه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.