ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی له نوێترین گرته‌ی ڤیدیۆییدا، ماڵئاوایی له‌یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات، گریزمان له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری یانه‌ی ئهتلهتكیۆ مه‌درید بڵاویكردۆته‌وه رایگه‌یاندوه، بڕیاری خۆمداوهو روو له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌م
هاوكات گریزمان هیچ ئاماژه‌یه‌كی به یانه نوێیه‌كه‌ی نه‌كردوه، به‌ڵام قسه‌ی زۆر هه‌یه ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌ندی به‌ریزی یانه‌ی بارسلۆنهوه بكات
لای خۆیه‌وه گریزمان روونیكرده‌وه كه دوای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دیگۆ سیمۆنی راهێنه‌رو ئیداره‌ی ئه‌تله‌تیكۆ، به‌سه‌رجه‌م هانده‌رانی یانه‌كه ده‌ڵێت خۆشه‌ویستی زۆریان به ئه‌و به‌خشیوه، گریزمان گوتیشی بڕیاری رۆیشتن ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆر سوپاس بۆ ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ی كه له‌ماوه‌ی پینج ساڵی رابردوو هانده‌ران به‌منیان به‌خشی، ده‌ڵێم ئێوه هه‌میشه له‌نێو دڵمن، جێگای باسه گریزمان سێیه‌مین یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده یانه‌كه‌ی به‌جێده‌هێلێت دوای لۆكاس هێرناندیز كه په‌یوه‌ندی بهبایرهن میونشنی ئه‌ڵمانیه‌وه كرد‌و دیگۆ گۆدینی ئۆرگوایی كه ره‌نگه بچێته ریزی ئینته‌رمیلان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.