شه‌ممه‌ی داهاتوو 18 ى 5 ى 2019 ، له یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ له‌سه‌ر ئاستی خانمان هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی ئافره‌تانی یانه‌ی بارسه‌لۆناو ئافره‌تانی یانه‌ی لیۆن رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه یانه‌ی لیۆن به‌رده‌وامه له مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ئه‌و یاریه، یانه‌ی بارسه‌لۆنا یه‌كه‌مین جاره ده‌گاته یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئاستی ئافره‌تان
هه‌رچی یانه‌ی لیۆنه ئه‌وا هه‌شته‌مین جاره له كۆی 10 ساڵی رابردوو به‌شداری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ده‌كات، لیۆن یه‌كه‌مین تیپه بۆ چوار جاری له‌سه‌ر یه‌ك ده‌گاته یاری كۆتایی و تیایدا سێ جار براوه‌ی نازناوهكهبوو و 5 جاریش پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وته‌ی كردوه، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بارسه‌لۆنا تاكه یانه‌ی ئیسپانیایه بتوانێت خۆی بگه‌یه‌نێته یاری كۆتایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.