به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ده‌زگای هه‌ڵسه‌نگادنی ماركه‌ی براند فاینانیس، ریال مه‌درید به به‌های یه‌ك ملیار و 846 ملیۆن دۆلار بووه به به‌هاترین یانه‌ی تۆپی پێی جێهانی.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی براند فاینانس كه یه‌كێكه له هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره دیاره‌كانی ماركه له جیهاندا (به به‌هاترین یه‌كه‌م 50 ماركه‌ی یانه‌ی تۆپی پێی جیهان) تێكڕای به‌های ماركه‌ی 50 یانه كه توانیویانه بچنه لیسته‌كه‌وه 22 ملیار و 781 ملیۆن دۆلاره. ئه‌و یانانه‌شی ریزبه‌ندی یه‌كه‌میان گرتووه به‌های ماركه‌یان 13 ملیار و 229 ملیۆن دۆلاره.
ریال مه‌درید كه ساڵی رابردوو ریزبه‌ندی دووه‌می لیسته‌كه‌ی گرت و به‌های ماركه‌ی یه‌ك ملیار و 573 ملیۆن دۆلاربوو، له‌سه‌دا 17،4 به‌هاكه‌ی زاد كردوو گه‌یاندیه ملیارێك و 846 ملیۆن دۆلار و ناونیشانی "به به‌هاترین یانه‌ی تۆپی پێی جیهان"ی به‌ده‌ستهێنا.



AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.