له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی رووداوه تیرۆرستیه‌كه‌ی چواری ئه‌م مانگه‌ی موسڵی راگه‌یاند كه ئه‌مه ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
دوای رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆرستی ماتۆرسكیلێك له شاری موسڵ، له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای رۆشنبیری " مه‌جموعه سه‌قافیه" له به‌رواری 4ی 5ی 2019، له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانمان زانیاریمان پێگه‌یشت له‌سه‌ر تاوانباری راكردوو كه هه‌ڵسابوو به ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیه.
تیمه‌كانی به‌دواداچوون ، لێكۆلینه‌وه‌ی وردیان له سه‌ر كرد‌و و توانرا تاوانبار ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د مێهدی ساڵح ده‌ستگیر بكرێت و پاش لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیدا دانی نا به تاوانه‌كه‌ی و ئێستا به‌نده به مادده‌ی چواری تیرۆر و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به پێی تایبه‌تمه‌ندی یاسایی ،هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دادگای په‌یوه‌ندیدار له حكوومه‌تی فیدراڵی بۆ راده‌ستكردنیان و گرتنبه‌ری رێوشوێنی یاسایی.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.