شه‌وی ڕابردوو ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی ناز ستی له شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه .
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی كه گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند ئاگر له هه‌ردوو نهۆمی نۆ و ده‌ی باڵه‌خانه‌ی جه‌ی ناز ستی به‌ربوو و دواتر تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به په‌له گه‌یشتنه ئه‌و ناوچه‌یه و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد .
شیاوی باسه ئاگره‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی جه‌ی ناز ستی له هه‌ولێر هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام زیانی ماددی هه‌بوو .
لای خۆشییه‌وه شوان عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: كه هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه شۆرتی كاره‌با بووه و تیمه‌كانیان توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و بیكوژێننه‌وه، دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌و ڕووداوه هیچ زیانی گیانی نه‌بووه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.