به‌پێی هه‌واڵێكى رووسیا الیوم، دوو كه‌شتى جه‌نگى ئه‌مریكى هه‌ڵگرى مووشه‌كى دوورهاوێژى تۆماهۆكن گه‌یشتنه كه‌نداو و له نزیك كهنارئاوهكانى وڵاتى عه‌ممان جێگیر كراون، له كاتێكدا كه واشنتۆن به‌رده‌وامه له تۆمه‌تباركردنى ئێران كه پلانى هه‌یه بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه، هه‌ردوو كه‌شتى جه‌نگى ئه‌مریكى USS Gonzalez و USS Mcfaul ، سه‌ره‌ڕاى گرژیى نێوان تاران و واشنتۆن به‌بێ هیچ گرفت و كێشه‌یه‌ك به‌گه‌رووى هورمزدا تێپه‌ڕیوون و له كهنارئاوهكانى وڵاتى عه‌ممان جێگیر كراون.
جێى ئاماژه‌پێدانه ئه‌مریكا له‌ژێر ناوى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى ئێران ئه‌م دوو كهشتییهى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه و پێشترش واشنتۆن كه‌شتى فڕۆكه هه‌ڵگرى ئه‌براهام لینكن و فڕۆكه‌ى جه‌نگی بى 52 و سیسته‌مى دژه مووشه‌كى پاتریۆتى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.