Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 14:02

بەشێکی شەقامی 120 مەترى به‌هۆى ته‌قینى بۆڕییەکی ئاو ڕۆچووه‌

چەند گەڕەکێکی هەولێر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئاویان نابێت
کوردستان TV
100%


بەهۆی ته‌قینى بۆڕییەکی ئاوی ئیفراز، بەشێکی شەقامی 120 مەتری له‌ هه‌ولێر ڕۆچووە و بەم هۆیه‌وه‌ چه‌ند گەڕەکێكى هەولێر بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایه‌تی ئاوی هەولێر ڕاگەیاندوه‌" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2019.5.17 لەسەر شه‌قامى 120 مەتری بۆڕییەکی ئاوی ئیفراز تەقیوەته‌وه‌ و بەو هۆیەوە پردێکیش داڕووخاوە و چەند گەڕەکێکی هەولێر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئاویان نابێت، به‌لام لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تیمەکان دەست دەکەن بە چاککردنی بۆڕییەکە.

وتیشى" ئەو گەڕەکانەی کە بێ ئاو دەبن بریتیین لەو گەڕەکانەی کە لەسەر شەست مەتری هەڵکەوتوون هەتا جادەی کەرکووک و هاوکات جادەی شۆڕشیش دەگرێتەوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.