Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 14:03

داعش بەرپرسیارییەتی خۆى لە سووتاندنی گەنمی جووتیاران لە خانەقین راگەیاند

له‌ خانه‌قین زه‌وی جووتیارانی كورد سوتێنرا
کوردستان TV
100%

داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە سووتاندنی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گەنم و جۆ لە چەند گوندێکی خانەقین راگەیاند.

ماڵپەڕەکانی نزیک لە داعش، ژمارەیەک وێنەیان بڵاوکردنەوەو تێیدا چەند ئەندامێکی رێکخراوەکە دەردەکەون کە ئاگر لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان بەردەدەن و لەسەریان نووسراوە"سووتاندنی کێڵگەی هەڵگەڕاوان لە خانەقین".
 
چەند چەکدارێکی نەناسراو کە دانیشتووانی ناوچەکە بە داعش ناویان دەبەن، زیاتر لە 400 دۆنم گەنم و جۆی گوندەکانی دارا، موبارەک و مێخاسی خانەقینیان سووتاند. بەگوتەی گوندنشینان، لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەش، ئەو چەکدارانە تەقەیان لێکردوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.