Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 14:09

لەشاری مەککە عومرەکارێکی کورد بە رووداوی ھاتووچۆ گیانی لەدەست دا

دانیشتووی گه‌رمیانه‌
کوردستان TV
100%


نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ،  لەشاری مەککەی پیرۆز عومرەکارێکی ھەرێمی کوردستان بەناوی زیبە حسین محمد تەمەن 77  ساڵ دانیشتووی ئیدارەی گەرمیان بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ لەشەقامی( محبس الجن) لەشاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

راشیگه‌یاند ،  دوای تەواو کردنی ڕێکاری یاسایی  لەگۆرستانی شاری مەککەی پیرۆز بەخاک دەسپێردرێت.

له‌كۆتادا رایده‌گه‌ێنێت ،   وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەس و کاری خوالێخۆش بێت دەکات لەخوای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی ھەموو لایەک بدات


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.