Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 14:03

کاسبارێک به‌هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له‌ ئۆتۆمبێل گیانی له‌ ده‌ستدا

به‌هۆی سەرەونخوون بوونی ئۆتۆمبێلەکەیان
کوردستان TV
100%


راوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی سەقز و کەوتنە خوارەوەی بووە هۆی گیان لەدەست دانی شۆفێرەکەی

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ،  له‌لایه‌ن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە رێگای سەقز- زەنجان، بە بیانووی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبێلی کاسبکارێكی کورد کە سەرەونخوون بوونی ئۆتۆمبێلەکە و گیان لە دەست دانی شۆفێرەکەی لێکەوتووەتەوە.

هه‌واڵنێری هه‌نگاو لە شاری سەقز ناسنامەی ئەو کاسبکارەی به‌ حیسام موحیبی به‌رێكخراوه‌كه‌ى راگەیاندووە.


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت  له‌رۆژانى رابردوو  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە رێگای سەقز بۆ بۆکان دیسان بە گومانی هەڵگرتن و گوازتنەوەی کەل و پەلی قاچاخ، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک کردووە و داویانەتە بەر دەستڕێژی گولـله‌ و کە کوژران و برینداربوونی دوو کاسبکاری لێکەوتەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.