كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لحوڕه بڵاویكرده‌وه له شاری مه‌نامه پایته‌ختی به‌حرێن، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان فه‌رمانده‌كانی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌نجوومه‌نی ھاریكاری كه‌نداو و فه‌رمانده‌كانی ھێزی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو.
زاندراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌ریایی، ھه‌روه‌ھا ئه‌نجامدانی كاری بازرگانی ئازاد له ناوچه‌كه‌دا، به وردی ھه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ركراوه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ھه‌فته‌ی رابردوو له نزیك ئاوی ھه‌رێمی ئیمارات، ھێرشی تێكده‌رانه كرانه سه‌ر چوار كه‌شتی كه دووانیان نه‌وت ھه‌ڵگری سعوودی بوون.
ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه دوای ھه‌ڕه‌شه‌كانی تاران له‌باره‌ی داخستنی گه‌رووی ھورمز، ئاستی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه تا دێت روو له ھه‌ڵكشانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.