یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای بۆ دوو یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه له پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی2020 ڕاگه‌یاند
خۆسێ فرانسیسكۆ مۆلینا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یه‌كێتیه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه لویس ئێنریكی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌هۆكاری خێزانی تایبه‌ت به‌خۆی ناتوانێت سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه بكات و ئاماده‌ی هه‌ردوو یاریش نابێت، مۆلینا ئاشكراشی كرد كه ئێنریكی له پۆسته‌كه‌ی ماوه‌و ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌ك له تیپی نیشتیمانی ئیسپانیا داده‌بڕێ به‌بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی دیاری بكات
جێگای باسه هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له7 و 10ی مانگی داهاتوودا دوو یاری له پاڵاوتنی جامی یۆرۆی 2020 له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی دوورگه‌كانی ڤارۆ و سوید ئه‌نجامده‌دات، له پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی ئیسپانیا، سانتی كازۆرلا دوای دابڕانی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌هۆی پێكان، جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌كه كردۆته‌وه
هاوكات میگێل ئویارزابال هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیال سۆسیداد كه له‌م وه‌رزه‌دا سێزده گۆڵی له خولی ئیسپانیا تۆماركردووه، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه بانگهێشتی پێكهاته‌ی ماتادۆر كراوه‌ته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.