وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی ھێزه‌كانی سوپادا بۆ سه‌ر دوو حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعش له دوورگه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین، شه‌ش تیرۆریست كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا ھاتووه به پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی ھه‌واڵگریی، ھێزێكی فه‌وجی یه‌كی لیوای ٩١ سه‌ربه فیرقه‌ی ١٤ی سوپا به پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپا ھێرشانكرده سه‌ر دوو حه‌شارگه داعش له دوورگه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین كه ژماره‌یه‌ك تیرۆریست خۆیان تیادا حه‌شاداربوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا له ئاكامی ھێرشه‌كه‌دا، شه‌ش تیرۆریست كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر سێ پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو و شه‌ش بۆمبدا گیراوه، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی ھه‌ردوو حه‌شارگه‌كه خاپووركراون.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه به‌م دواییانه جموجۆڵی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌كانی نێوان پارێزگاكانی دیاله، كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین زیادیكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.