له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، نوێنه‌رانى كورد له‌فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى ڕووداوی دوێنێ قه‌زای خانه‌قین رایده‌گه‌یه‌نن ، به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندن به‌هاوڵاتیان و جوتیارانی سنوری قه‌زای خانه‌قین ده‌درێت، ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، به‌هۆی ڕوداوه‌كه‌ی دوێنێوه زیاتر له 4 هاوڵاتی و ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كان شه‌هیدبون.
فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی سنوری قه‌زای خانه‌قین و سوتاندنی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی جوتیارانه‌وه ئاماژه رایده‌گه‌یه‌نن له‌ماوه‌ی ڕابردودا له‌و سنوره‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، له‌لایه‌ن تیرۆریستان و چه‌ند ده‌ستێكی ڕه‌شی نادیاره‌وه، به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندنی هاوڵاتیان و جووتیارانی ناوچه‌كه ده‌درێت
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن ، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 4 شه‌هیدی هاوڵاتی و هێزه ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌و زیانێكی زۆری مادیشی به‌ناوچه‌كه گه‌یاندوه".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى نوێنه‌رانى كورد له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا هاتووه ، كه‌له ئێستادا له‌كاتی دروێنه‌كردنی ڕه‌نجی یه‌كساڵه‌ی جوتیارانی سنوره‌كه، ئه‌م ده‌سته‌ڕه‌شه هه‌ستاون به‌سوتاندنی (ده‌غڵ و دانی) هاوڵاتیان و ئاگرتێبه‌ردان و ڕوخاندن و بۆمبڕێژكردنی زه‌وی و زاری گونده‌كان، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشدا چوار هاوڵاتی شه‌هیدبون كه یه‌كێكیان مامۆستایه.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوا له‌به‌رپرسانى عێراقی و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن كه بێنه‌سه‌رخه‌ت و ڕێگه‌ی پێویست و خێرا بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێگرتن له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به‌شاری خانه‌قین و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.