وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین داوا لەهاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات گەشت بۆ عێراق و ئێران ئەنجامنەدەن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی ئایاری 2019 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری دایه هاووڵاتییه‌كانی كه به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه.
هەروەها داواشی لەو هاووڵاتیانی کردووە کە خۆیان بەدوور بگرن لە گەشتکردن بۆ هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران و هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لە ئێستادا دۆخی ناوچەکە جێگیر نییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بارودۆخەكە بەردەوام لەگۆڕانكاریدایە و هەڕەشەو مەترسی لەئارادایە و بەرپرسیارێتی پاراستنیان ناگرنە ئەستۆ.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.