پۆلیسی هەولێر راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نەقیبێکی پێشمەرگە لەکاتی خاوێنکردنەوەی چەکەکەی گولە لەدەستی دەرچووە و گیانی لەدەستداوە.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی ئایاری 2019 نه‌قیبێكی پێشمه‌رگه به‌هۆی خاوێنكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی گولـلـه له‌ده‌ستی ده‌رچووه و گیانی له‌ده‌ست دا.
هۆگر عه‌زیز وتی: ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه ناوی (فه‌همی عه‌زیز مه‌جید)ه و به‌هۆی خاوێنكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له داره‌توو، گولـلـه له ده‌ستی ده‌رچووه و گیانی له‌ده‌ست دا.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.