به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ شه‌مه له‌گوندی ئه‌ڵمانی قه‌زای كه‌لاره‌وه ئافره‌تێك هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كه به‌هۆی ئاگره‌وه به‌شێك له‌جه‌سته‌ی سووتابوو.
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌وته‌ی ئافره‌ته‌كه بوتڵی غازی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌ئه‌نجامدا سووتاوه، هه‌ربۆیه سكاڵای دژی هیچ كه‌سێك نیه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه:دوای چاره‌سه‌ری پێویست به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سوتانه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌شی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.