جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه، لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال رایگه‌یاند كه مه‌شق و راھێنانی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه له لایه‌ن ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانانه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، هێزی هاوپه‌یمانان بڕیاری راگرتنی مه‌شق و راهێنانیان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا و ئه‌مریكاش داوایكرد به‌شێك له كارمه‌ندانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال له لێدوانێكیدا گوتی: ئه‌مڕۆ مه‌شق و راھێنانی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه له لایه‌ن ھاوپه‌یمانانه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه".
ھێزی ھاوپه‌یمانان حه‌فت وڵات له‌خۆ ده‌گرێت له بریتین له ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا، ھۆڵه‌ندا، ھه‌نگاریا، به‌ریتانیا، فنله‌ندا و سلۆڤینیا.
رۆژی ١٥ی ئایار، ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانان له چوارچێوه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، بڕیاری راگرتنی مه‌شق و راھێنانیان به ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه دا و ئه‌مڕۆش یه‌كشه‌ممه، مه‌شق و راھێنانی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه له لایه‌ن ھاوپه‌یمانانه‌وه، ده‌ستیپێكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.