Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 15:59

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کەچەند فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەیە

بەفەرمانی دادوەر بەند كرا
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا  كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نن ،  تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەچەند فەرمانێكی دەستگیركردنی هەیە.

پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 19/5/2019 بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی كە دزی لە هاوڵاتیان كردووە ، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی مادەكانی 453 و 446 و 456 لەیاسای سزادان لەچەند بنكەیەكی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس فەرمانی گرتنی هەیە كە دزی و فێڵی لە هاوڵاتیان كردووە .

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، تۆمەتبار ناوی (س، ق) لەدایك بووی 1980  ، لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەسارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوەو بەفەرمانی  دادوەر بەندە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.