دانیشتوانی گوندی تۆبزاوای سه‌ر به شاره‌دێی ته‌ركه‌لان به كوردستان تی‌ڤیان ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 12:30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ده‌غڵ و دانی جوتیارانی كورد له ده‌وروبه‌ری تۆبزاوا و ته‌ركه‌لان ئاگری تێبه‌ر بووه و سووتاوه و تا ئێستاش ئاگره‌كه نه‌كوژێندراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ده‌غڵ و دانی جوتیارانی كورد له ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان سوتێنراوه و تا ئێستاش ڕوون نییه كێ سووتاندوویه‌تی.
شایه‌نی باسه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ری ده‌غڵ و دانی جوتیارانی كورد سووتێندراوه و تا ئێستاش ئاگر به‌ردانه داغڵو دانی جوتیاره كورده‌كان له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و عه‌ره‌به هاورده‌كانی ناوچه‌كه‌ش له گونده‌كانی مامه و عه‌لی غه‌یر و قه‌ره‌ده‌ره، گه‌نمی جوتیاره كورده‌كانیان بۆ خۆیان دووریوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.