Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 23:04

شاندێکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان سەردانی پارێزگای موسەننایان کرد

بۆ هەڵدانەوەی گۆڕی ئەنفالكراوەكان
کوردستان TV
#7
100%


ناوەڕاستی مانگی رابردوو، چوار گۆڕی بە كۆمەڵ لە سنووری سەماوە دۆزرانەوە كە سەرجەمی ڕوفاتەكانی ناویان كوردانی ئەنفالكراو بوون.

دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، چوار گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنووری پارێزگای سەماوە دۆزرانەوە، شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵدانەوەی گۆڕی زیاتری ئەنفالکراوەکان سەردانی ئه‌و پارێزگایه‌یان کرد.

لە دوای دیدارەکەی شاندی حکوومەتی هەرێم و پارێزگای موسەننا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نوێنەری هەردوولا ئەوەیان دووپات کردەوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی، پارێزگای موسەننا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دۆزینەوەی تەواوی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بۆ ئەوەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتییان دەکات.


بەرەڤان حەمدی بریكاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند: ئەمڕۆ بەهەنگاوی كرداری وەزارەتی شەهیدان بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی شەهیدان و پارێزگاری موسەننا یەكەم هەنگاوی كرداریمان نا.

گوتیشی: تاوتوێی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانەمان لەگەڵ پارێزگاری موسەننا كردو بەسوپاسەوە بەڵێنی تەواوی هاوكاری پێداین و ئیشەلا لەماوەیەكی كەمدا دەست بەهەڵدانەوەی گۆڕەكە دەكەین.

لەلایەن خۆشییەوە نەبیل كامیل، بەڕێوەبەری چاودێریی پارێزگاری موسەننا لەبارەی سەردانی شاندەكەی هەرێم رایگەیاندووە: باسمان لەو هەنگاوانە كرد كە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی پارێزگای مووسەنا دەبێت بگیرێنە بەر.

دوای كۆبوونەوەیەكیش پارێزگاری موسەننا و بریكاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەكۆنگرەی رۆژنامەوانیدا چۆنێتی هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی ئەو پارێزگایەیان خستە ڕوو.

ئەحمەد مەنفی پارێزگاری موسەننا راگەیاند: هەماهەنگی نێوان ئێمە هەرێمی كوردستان وایكرد كە كاری زیاتر بكەین بۆ ئاشكراكردنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، هەروەها لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و دەستەی شەهیدانی عیراق هەوڵی زیاتر دەدەین لەو پێناوەدا.

پ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.