لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، وهزارهتى تهندروستى ههرێمی كوردستان هۆكاری گران بوونى نرخی دهرمان لهدهرمانخانهكانى ههرێم ئاشكرا دهكات
تهندروستى ههرێم رایدهگهێنێت ، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی زیادبوونی نرخ لە دەرمانخانەکانی سلێمانی و کوردستان لەلایەن هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوە .
دهشڵێت ، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هەوڵی یەکنرخی و ڕێکخستنی نرخی دەرمان دەدات بەگوێرەی ئەو ستانداردانەی لەوڵاتانی دەوروبەر وەک (ئوردن ، لوبنان و سعودیە) جێبەجێدەکرێن ، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە جیاوازی نرخ و قۆرغکاری بازاڕ. چونکە لەناو بازاڕی دەرمان کۆمپانیاکان و کۆگاکان و دەرمانخانەکان خۆیان یاری بە نرخ دەکەن ، بەشێکیان نرخی دەرمانیان گرانە و بەشێکی تریان نرخیان هەرزانە، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر کەرتی دەرمان دروستکردووە و متمانەی هاونیشتیمانیانی بە دەرمان کەمکردۆتەوە.
ههروهها وهزارهتى تهندروستى ههرێم راشیدهگهێنێت ، ئەو دەرمانخانانەی نرخی دەرمان تیایاندا هەرزانە بۆ زۆر هۆکار دەگەڕێتەوە ، لەوانە:
یەکەم : ئەو جۆرە دەرمانخانانە خەرجیان کەمە.
دووەم: هەندێک دەرمانخانە ئۆردەری زۆر داوا دەکەن و شیرینی لە کۆمپانیاکان وەردەگرن ، بەمەش نرخی دەرمانی پێدادەشکێنن.
سێهەم: بەکاریگەری شوێن و نرخ بەشێک لەدەرمانخانەکان فرۆشێکی زۆریان هەیە کە بۆ ڕاکێشانی کڕیاری زیاتریش قازانجیان و نرخیان زۆر کەم دەکەنەوە.
ههروهها راشیدهگهیهنن ، هەرزانبازاڕی لە کەرتی دەرماندا نایاساییە چونکە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر کۆمپانیاکان و کۆگاکان و دەرمانخانەکانی تر لەلایەک و نەخۆش لەلایەکی تر، ئەنجامەکەشی قۆرغکاری و پێشێلکردنی مافی ئەوانی تر دەبێت.
دهشڵێن ، گرانبازاڕی و زیادکردنی نرخ لەسەر دەرمانیش هۆکاری زۆری هەیە ، گرنگترین هۆکارەکان چاوچنۆکی بازرگانەکان ، نەبوونی چاودێریە لەسەر نرخی دەرمان لەبازاڕ ، ئەنجامەکەشی قورسکردنی ئەرکی سەر شانی هاونیشتیمانیانە.
لهبهشێكى دیكهى راگهیاندراوی تهندروستى ههرێم هاتووه كه دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA لەرێگەی بەشی تۆمار_هۆبەی نرخدانان لەڕێی لیژنەیەکی باڵا لە دەرمانسازان ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هەڵمەتی یەکخستن و ڕێکخستنی نرخی دەرمانی لەسەر ستانداردێکی نێودەوڵەتی دەستپێکردووە بە ئامانجی نەهێشتنی قۆرغکاری و گرانبازاڕی و جیاوازی نرخ. دامەزراوەی کوالێتی کۆنتڕۆڵ نرخی بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) لە هەموو شوێنە دەرمانسازیەکان دیاریدەکات ، لە:
١_ کۆمپانیاکان.
٢_ کۆگاکانی دەرمان.
٣_ دەرمانخانەکان.
ئەو ستانداردانەی KMCA پشتیپێدەبەستێت و بەکاریدێنێت بۆ یەکسختنی نرخی بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) :
١_ نرخی بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) کە کارگەی بەرهەمهێنەر دەیفرۆشێتە کۆمپانیای هاوردەکار لە کوردستان.
٢_ نرخی بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) لە وڵاتی بەرهەمهێنەر.
٣_ نرخی بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) لە وڵاتانی دراوسێ وەک (ئوردن ، لوبنان ، سعودیە).
٤_ نرخی CIF : بریتیە لەو نرخەی کۆمپانیای هاوردەکار لە کارگەی بەرهەمهێنەر تا دەگاتە کوردستان (بە نرخی کارگە و سەرجەم تێچوەکانی گواستنەوە).
لەماوەی دوو ساڵی ڕابردودا دامەزراوەی کوالیتی کۆنتڕۆڵ لەسەر چەند ئاستێک نرخی دەرمانی کەمکردووە و ڕێکخستووە بەم شێوەیە:
١_ بەشێک لە بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) نرخەکانیان بە بڕی زیاتر لە ١٠٠% کەمکراوەتەوە.
٢_ بەشێک لە بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) نرخەکانیان بەبڕی ٥٠ – ٩٩ % کەمکراوەتەوە.
٣_ بەشێک لە بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) نرخەکانیان بە بڕی ٥٠ % کەمکراوەتەوە.
٤_ بەشێک لە بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) نرخیان نەگۆڕاوە.
لهكۆتادا رایدهگهیهنن ، لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە کوالیتی کۆنتڕۆڵ نرخی دەرمانی زیادنەکردووە بەڵکوو ڕێکخستن و یەکنرخی دەرمانە و نەهێشتنی قۆرغکاری بازاڕە بەناوی هەرزانی و خێرخوازی.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.