لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهێنێت ، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە گرفتەكانی بەردەم پێدانی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی گەرماو ئەو زیادەڕۆییانەی دەكرێن و دابەشكردن و گواستنەوەی كارەبا، سەعات 10:30ى پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13/5/2019، بەسەرپەرشتیی بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئومێد ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی دابەشكردنی كارەبای هەرێم كۆبووه‌وه.
راشیدهگهیهنن ، كه‌لە كۆبوونەوەكەدا چۆنیەتیی دابەشكردنی كارەباو كێشەو گرفتەكانی بەردەم كەرتی كارەبا گفتوگۆیان لەسەر كرا‌و بەڕێوەبەری گشتیی دابەشكردنی كارەبای هەرێم بەرنامەو كارەكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خسته بەردەم لیژنەكە و رایگه‌یاند: "لەئێستادا هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستیی بەسێ هەزار مێگاوات كارەبا هەیەو لەوەرزی گەرماو زستان زۆرترین خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا هەیە"، گووتیشی: "پڕۆژەی ستراتیژیی پێوەری زیرەك كەوتۆتە بوارى جێبەجێكردنه‌وه".
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا لەسەر ئەوە رێككەوتون لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بە هەماهەنگی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشەو گرفتەكانی بەردەم كەرتی كارەبا بده‌ن
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.