فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ناسراو به سنتكام ، سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدای پایته‌ختی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وێرای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هاوكات رایگه‌یاندووه كه هیچ ئه‌مریكیه‌ك له‌و هێرشه زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس له‌سه‌ر زاری بیل ئوربان، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: له ئیستادا هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه كردنن له‌و هێرشه.
له لایه‌كی دیكه ده‌زگای ئاسایشی عێراقی له راگه‌یه‌ندراوێكی كورت دا بڵاویكرده‌وه: شه‌وی رابردوو گوللـه‌یه‌كی كاتیۆشا به‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا كه‌وتووه كه به‌خۆشحاڵیه‌وه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
بیل ئۆربان هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه به ئاسانی به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا تێپه‌ڕ نابین و كاردانه‌وه‌ی تووندمان ده‌بێت.
ئاشكراشی كرد: ئه‌مریكا له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی هاوشێوه‌ی ئه‌مه، له لایه‌ن گرووپه ملیشیاكانهوه یاخود هه‌ر كه‌س و گرووپێكی سه‌ر به ئێران، تاران به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ده‌زانێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.