سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبوونه‌وه و دواتر رایانگه‌یاند كه یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی پێیان دراوه ئه‌وه‌یه كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.
د. بەشیرحەداد رایگەیاند: باسمان لە کێشەکانی سەرگەڕان و پەلکانە و گوندەکانی دەوروبەری کەرکووک و کێشەی هاوردەکردنی عەرەبەکان بۆ وەدەرنانی کوردەکان کە زەوی خۆیانە کردووە و بەڵێنی چارەسەرکردنیان دراوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20-5-2019، دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی نوێنه‌ران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكراكرد.
د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، گفتوگۆمان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ كرد، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌وانه پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، گوتیشی: داوامان له سه‌رۆك وه‌زیران كرد، هه‌وڵی جددی بدات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركووك، هه‌روه‌ها داوامان كرد كه پێویسته حكومه‌تی عیراق، خێزانه كورده‌كانی گوندی په‌ڵكانه‌و ده‌وروبه‌ری بپارێزرێت كه له چه‌ند رۆژی رابردودا رووبه‌ڕووی ده‌ركردن و هێرشبوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن عهرهبهكانهوهو هه‌وڵی ده‌ركردنیان و زه‌وتكردنی زه‌وییه‌كانیان دراوه.
حه‌داد گوتیشی: هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوامان له سه‌رۆك وه‌زیران كرد، كه سنوورێك بۆ كاره نایاسایی و ناڕه‌واكانی راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت دابنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند بڕیارێكی ناڕه‌واو نایاسایی به‌رامبه‌ر كورد له‌و شاره ده‌ركردووه، و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
گوتیشی: هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوامان له سه‌رۆك وه‌زیران كرد، كاری جددی بكات بۆ دابینكردن و خه‌رجكردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ندین ساڵه گه‌نمیان لێوه‌رگیراوه‌و پاره‌كانیان بۆ خه‌رجنه‌كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه داوایان له سه‌رۆك وه‌زیران كردووه كه بڕیاری زیادكردنی بڕی گه‌نمی وه‌رگیراو له جوتیاران، جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه، وتیشی: خۆشبه‌ختانه وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ داواكاریه‌كانمان زۆر باش بوو، بۆیه هاووڵاتییانی خۆمان چاوه‌ڕێی مژده‌ی خۆشبن.
به‌شیر حه‌داد، بە عادل عەبدولمهەدی وتراوه كه گەڕانەوەی پێشمەرگە و هەماهەنگی هەرێم و بەغدا، تاکە رێگای چارەسەکردنی کێشەکانی کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکانه.
بەشێکی دیکە کۆبوونەوەکە لەسەر ئەو ئاوارانە بوون کە لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر ماڵەکانیان جێهێشتووە و داواکراوە کە 150 هەزار خێزانی کورد کە لە ئێستادا ماڵەکانیان جێهێشتوە بۆ ناوچەکانیان بگەڕێنەوە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.