وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوا لە سەرجەم مامۆستایان و بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دەكات، هەر تێبینییەكیان لەسەر پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان هەبوو لەمیدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی نەكەنەوە.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20-5-2019، ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه كراوه، كه رۆژی 26-5-2019 تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی ده‌ستپێده‌كات.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.