لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، لێژنه‌ى كاروباری شه‌هیدان وقوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسی له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن ، بەمەبەستی بەدواداچوون و گفتوگۆکردن لەسەر کاروچالاکیەکانی مانگی ڕابردوو و دانانی پلان بۆ کارەکانی داهاتوویان به‌سه‌رپه‌رشى سوسن محه‌مه‌د میرخان، سەرۆکی لیژنە، ژیان تاهر، جێگری سەرۆکی لیژنە و هەژان کوێستانی، بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەکە کۆبووه‌وه.
راشیدهگهیهنن ، لە کۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵێ لیژنە له ته‌لارى په‌رله‌مان بەڕێوەچوو و به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، ئەو کارانە تاووتوێکران کە مانگی ڕابردوو ئەندامانی لیژنەكه ئەنجامیان دابوو، هاوکات کۆمەڵێک پرسی گرنگ خرانە بەرباس، لەوانە سەردانیکردنی شاندێکی لیژنەی شەهیدان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دروستکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوانیان و بانگهێشتکردنی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سەربەوەزارەتی كاروبارى شەهیدان لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە کەئەو زەوییانەی بۆ کەسوکاری شەهیدان تەرخان دەکرێت بدرێت بە کەسوکاری شەهیدان و بۆ مەبەستی تر بەکارنەهێندرێت.
لەکۆتایشدا بڕیاریانداوه بەڕاپۆرتێک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکه‌نه‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.