Erbil 38°C پێنجشەممە 10 ئەیلوول 12:47

حووسییه‌کان به‌ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان ھێرشانکرده‌ سه‌ر باشووری سعوودیه‌

له‌ شاری نه‌جران
کوردستان TV
100%

ھاوپه‌یمانیه‌تی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند كه‌ میلیشیاكانی حووسیی به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ھێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵێكی گرنگی باشووری سعوودیه‌.

 گوته‌بێژی ھاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی، توركی مالیكی رایگه‌یاند، میلیشیاكانی حووسیی كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان خاڵێكی گرنگیان له‌ شاری نه‌جران باشووری سعوودیه‌ كردووه‌ته‌ ئامانج.

ھێشتا نه‌زاندراوه‌ ئایه‌ ھێرشه‌كه‌، ھیچ زیانێكی گیانی یان مادده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ یان نا.

 كه‌ناڵی مه‌سیره‌ سه‌ربه‌ حووسییه‌كان ھه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌ و بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، ھێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر شاری نه‌جران باشووری سعوودیه‌ كه‌ له‌ میانیدا فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ ھێزی به‌رگری ئاسمانیی سعوودیه‌، دوو مووشه‌كی بالیستی تێكشكاند كه‌ له‌ لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه‌ له‌ یه‌مه‌ن ئاراسته‌ی ھه‌ردوو شاری جیدده‌ و مه‌ككه‌ كرابوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.