سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانی نێوان ئێران و ئهمریكا شاندێك ڕهوانهی تاران و واشنتۆن دهكهین.
لە کۆنگرەی هەفتانەی خۆیدا ئەمڕۆ سێشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، شاندێك ڕەوانەی تاران و واشنتۆن دەکەین بەمەبەستی کۆتایهێنان بە گرژیەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
گوتیشی: هیچ گروپ و لایەنێك نییە لە عێراق هانی شەڕ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بدات و ئێمەش بەرپرسیارێتمان لەئەستۆدایە، كە ئەویش پارێزگاریكردنە لە عیراق و دوورخستنەوەیەتی لە مەترسی جەنگ.
دهشڵێت: زۆر گرنگە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کار بکەین بۆ ناردنە دەرەوەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە.
ئاماژەی بەوەشدا: لەکاتی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران و داخستنی گەرووی هورمز، دەبێت بەدوای رێگەیەکی تردا بگەڕێین بۆ ناردنە دەرەوەی نەوت.
باسی لەوەشكرد، بەرپرسانی ئەمریکی و ئێرانیش بۆ ئێمە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە شەڕیان ناوێت.
ئەو وتانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە، لەگەڵ گرژبوونى زیاترى پەیوەندییەکانى تاران و واشنتۆن، بەرپرسانى عێراق جەختدەکەنەوە کە نابن بە بەشێک لەو ململانێیە و هەوڵى چارەسەرى گرژییەکان دەدەن.
و: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.