ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری ھه‌رێم ئاماده‌كاری بۆ ھاتنی گه‌شتیاران ده‌كات له جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا.
نادر رۆستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری ھه‌رێم، رایگه‌یاند کە ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران ده‌ستیپێكردووه، له‌م ھه‌فته‌یه‌شدا كۆبوونه‌وه‌كانیان بۆ پلاندانان و پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌ستپێده‌كه‌ن.
گوتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت دروست ده‌كرێن بۆ پێشوازی و به‌دواداچوون و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، ھه‌روه‌ھا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌به‌سترێت بۆ كارئاسانی ھاتنی گه‌شتییاران له ده‌روازه و بازگه‌كان.
راشیگه‌یاند" جه‌ژنی ره‌مه‌زانی رابردوو 250 ھه‌زار گه‌شتیار روویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان كردبوو، به‌ھۆی ره‌وشی كه‌شوھه‌واوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ھاتنی گه‌شتیار بۆ جه‌ژنی ئه‌مساڵ زۆر له‌و ژماره‌یه‌ی ساڵی رابردوو زیاتر بێت.
رۆستی داواشی له خاوه‌نی چێشتخانه و رێستۆرانت و ھۆتێله‌كان كرد، له رۆژانی جه‌ژندا شوێنه‌كانیان به ڕووی گه‌شتیاراندا بكه‌نه‌وه.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.