Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 23:04

له‌ هه‌ولێر پلانی جێگیرکردنی کامێرای چاودێری چۆته‌ بواری جێبه‌جێکردن

بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ دوو ساڵ ته‌واو بێت
کوردستان TV
#7
100%


پێنج هه‌زار كامێرای چاودێری له‌ شه‌قام و رێگه‌ و كۆلانه‌كان داده‌نرێن ،  ئێستاش پڕۆژه‌كه‌ چۆته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هاوشانی پایته‌ختی وڵاتان، له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیش، پێنج هه‌زار كامێرای چاودێری له‌ شه‌قام و رێگه‌ و كۆلانه‌كان داده‌نرێن .

پڕۆژه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ دوو ساڵ ته‌واو بێت.

له‌وباره‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند پێش شه‌ڕی داعش پلانی جێگیركردنی كامێرای چاودێری له‌ هه‌ولێر دانرابوو، به‌ڵام به‌ هۆكاری شه‌ڕی داعش نه‌توانرا زوو جێبه‌جێ بكرێت، ئێستاش پڕۆژه‌كه‌ چۆته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌ زۆربه‌ی شه‌قامه‌ گشتیه‌كان ته‌وه‌ری كامێری چاودێری لێ ده‌به‌سترێته‌وه‌ دانراوه‌.

پ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.