رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا داوای کرد کە ئێوارەی هەینی 24ی ئایاری خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامبدرێت.
راگەیەندراوەکە لیژنەی ناوەندیی سەرپەرشتیاری ناڕەزاییەکانی گەل لە عێراق دەریکردوە کە سەر بە رەوتی سەدرە و هۆکاری خۆپیشاندانەکەشی روونکردوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی ئایاری 2019 ئیبراهیم جابری، به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی سه‌در له به‌غدا رایگه‌یاند، شەوی هەینی خۆپیشاندان لەگۆڕەپانی تەحریر بۆ پشتیوانی له ئاسایشی عێراق و ئاشتیی و دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له ململانێی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ئەنجام دەدرێت.
جابری ئاماژەی بەوەشكرد، ده‌مانه‌وێت عێراق نه‌بێته به‌شێك له شه‌ڕ و ململانێكان و هانی حكومه‌ت بده‌ین، كه نه‌چێته هیچ سه‌نگه‌رێكه‌وه.
بەرپرسی نووسینگه‌ی سەدر ئەوەشی خستەڕوو، خۆپیشاندانی ئاشتیانه رۆژی هه‌ینی 24ی ئه‌م مانگه و له كاتژمێر 9ی شه‌و له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق جگه له نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
و: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.