سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی دەوڵەتی کوێت دەکات و لەگەڵ ئەمیری وڵاتەکە کۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21-5-2019، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممە 22-5-2019 سەردانی کوێت دەکات.
عادل عەبدولمەهدی لەو سەردانەیدا، لەگەڵ سەباح ئەحمەد ئەلجابر ئال سەباح، میری کوێت و گەورەبەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، کۆ دەبێتەوە.
یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرپرسانی باڵای کوێت، دروستکردنی کۆدەنگییەکە بۆ راگرتنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.