نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌ڤانی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی راگه‌یاند ده‌ڵێت: جارێكی تر چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان و دوور له پرنسیپ و ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانی، هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارییان بڵاوكردۆته‌وه، گوایه دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم له كاتی گه‌شتكردنی بۆ وڵاتی لوبنان، له فرۆكه‌خانه‌ی به‌یروت دستگیركراوه.
لێره‌وه بۆ هه‌موو هاونیشتمانیان له كوردستان و به تایبه‌ت شاری كه‌ركوك راده‌گه‌یه‌نین؛ كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستیه‌وه و دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، بۆ كاری ئاسایی و دیبلۆماتی خۆی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان.
هاوكات به پێویستی ده‌زانین ئه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو؛ دروستكردنی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بۆ چه‌واشه‌كردن و به‌لارێدابردنی هاونیشتمانیانه و هه‌روه‌ها بۆ دوورخستنه‌وه‌ی رای گشتیه له‌و كێشه و گرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ له پارێزگای كه‌ركوك هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.