له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی تۆمەتبار (م،ص) تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە دەستگیرکرا بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و هەواڵەی بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین لە ڕانیە کرا, لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، ناوبراو دانی نا بە تاوانەکەی کە هەستاوە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، هەر لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێستنی تاوانی ڕاپەڕین کەسێکی تر دەستگیر کرا بەناوی (د،ع) تەمەن ٢٠ساڵ کە هەستاوە بە بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان و لە کاتی لێکۆڵینەوە دانی ناوە بە تاوانەکەی کە ماددی هۆشبەری باکارهێناوە و بازرگانیشی پێوە کردووە.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبارەکە ڕێکخرا ، بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی ۱٤ لە یاسای نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان هەردوو تۆمەتبارەکان ڕاگیران و مەلەفی لێکۆڵینەوەکەش بۆ ئه‌نجامدرا بە گوێرەی تایبەتمەندی پیشەیی.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.