نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی جیلی دووه‌می تیرۆرستانی داعش له عێراق هۆشداریدا هاوكات داوای پشتگیری زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق كرد.
جه‌نین هینیس پلاشریت، نێرده‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق رۆژی سێشه‌ممه له میانی دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران تیرۆریستی پێشووی داعش و خێزانه‌كانیان، له سووریا بۆ عێراق به باشی ئیداره و رێكنه‌خرێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌رووی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جیلێكی نوێ و تازه پێگه‌یشتووی ئه‌و تیرۆرستانه ده‌بێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی رێلیف وێبی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه: پلاشریت وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له كه‌می پاڵپشتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ عێراق و رایگه‌یاندووه: ئه‌م پاڵپشتییه نێوده‌وڵه‌تیيه، بۆ تێپه‌ڕبوون له قۆناغی تووندوتیژی و گه‌ره‌تنی و پێش‌گرتن له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌یران پێویستيیه‌كه كه ماوه‌یه‌كی زۆریشی به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕیت، به واتایه‌كی دیكه بۆ ئه‌وه‌یه كه رێگری بكه‌ین له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشێكی به‌هێز له عێراقدا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: گه‌ڕانه‌وه‌ی به هه‌زاران تیرۆريستی پێشووی داعشی عێراقی و بیانی، نه‌ته‌نیا مه‌ترسییه‌كانی بۆ دابین كردنی ئاسایش زیاتر كردووه، بگره نیگه‌رانی به‌رچاوی سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤ درووست كردووه.
نێرده‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق ده‌شڵێت: دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جیلی دووه‌م و تازه پێگه‌یشتووی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ته‌نها تایبه‌ت نیيه به عێراق چونكه به‌شێك له‌و كه‌سانه ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دیكه‌شیان هه‌یه و به داعشی بیانی به‌ناوبانگن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.