Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 21:05

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێدەچێت مانگی داهاتوو حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش
کوردستان TV
#7
100%


نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق راپۆرتی خۆی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق خوێنده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ ره‌نگه‌ حكومه‌تی نوێی هه‌رێم له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو پێكبهێنرێت.

جینین ھەینس، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا ئاماژەی بەوە کرد، خۆشحاڵن بە ڕێکەوتنی لایەنە کوردییەکان بۆ پێكهێنانی کابینەی نوێ حکومەت و پێدەچێت لە مانگی داهاتوودا کابینەی نۆی حکومەت پێکبهێندرێت.

لەبارەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان گوتی: پێویستە چاکسازی لە کەرتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکاندا بکرێت و ئەمریکاش پشتیوانی یەکگرتنەوەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە دەکات.

پ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.