سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه له عیراق ڕایگه‌یاند عێراق یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ت ده‌بێت له ناوچه‌كه زیانێكی زۆری به‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر گرژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران په‌ره‌بسێنێت و شه‌ڕی لێ بكه‌وێته‌وه.
عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه له عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نووسینگه‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه عیراق كۆششێكی زۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرژییه تونده‌ی نێوان ئهمهریكاو ئێران هێوربكاتهوهو ئه‌گه‌ر ئه‌و گرژییهیش په‌ره‌بسێنێت و شه‌ڕی لێ بكه‌وێته‌وه یه‌كه‌مین وڵات له ناوچه‌كه عیراق به‌رده‌كه‌وێت و زیانێكی زۆری لێ ده‌كه‌وێت.
هاوكات داوای كرد كاری ڕاسته‌قینه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕی نه‌درێت شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێت و هه‌نگاوی پێویستیش بهاوێژرێت بۆ ئه‌وه‌ی عیراق له ئاكامه‌كانی ئه‌و گرژیییه دووربخرێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ڕۆژی سێشه‌ممه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌م نزیكانه دوو شاند ڕه‌وانه‌ی تاران و واشنتۆن ده‌كات به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی گرژی نێوانیان.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.