Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 21:05

له‌ خورماتوو ژمارەیەک که‌سی نەناسراو گەنمی جوتیارە کوردەکان دەسوتێنن

تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بەهانای خەڵكی سنورەكەوە نەڕۆشتون
کوردستان TV
#7
100%


ژمارەیەك كه‌سی نەناسراو لەنێوان خورماتوو - كەركوكدا ئاگر لە گەنمی جوتیارە كوردەكان بەردەدەن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی شەوی رابردوو ژمارەیەك كه‌سی نەناسراو لە گوندی ئەلبوسەباح كە دەكەوێتە نێوان ناوچەی حەفتەغار و قەزای دوزخورماتوەوە، ئاگریان لە دانەوێڵەی جوتیارە كوردەكانی گوندەكە بەرداوە و بەهۆیەوە نزیكەی سه‌رووی 70 دۆنم زەوی بەگەنم داچێندراوی جوتیاران سوتاوە.

شایه‌نی باسه‌ هیچ یەكێك لە دەزگا ئەمنیەكانی سنورەكە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بەهانای خەڵكی سنورەكەوە نەڕۆشتون بۆ ئەوەی ئاگرەكە كونترۆڵ بكرێت و ئاگركه‌ بكوژێنه‌وه‌.

چەند رۆژێک لەمەوپێش لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاگر له‌ گه‌نم و جۆی‌ جوتیاران له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم به‌رده‌درێت و سه‌دان دۆنم زه‌وی‌ ده‌سوتێندرێت.

پ: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.