ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆسیەی پێشمەرگە كەمئەندامەكان ڕوونكردنەوەیەكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە.
فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری گشتی هێزەکانی پێشمەرگە هه‌واڵێك له هه‌ندێ كه‌ناڵی میدیایی به هه‌ڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گوایه لیژنه‌یه‌كی پزیشكی دامه‌زراوه و جارێكی تر به دۆسیه‌ی كه‌مئه‌نداماندا ده‌چێته‌وه.
بۆ راست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هه‌ڵه‌یه، ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
ئه‌م لیژنه پزیشكییه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه دامه‌زراوه و كاره‌كانی له كۆتایی دایه و دۆسیه‌ی پزیشكی و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ زیاتر له (9000 ) نۆ هه‌زار له كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه كردووه و له (1/7/2019) كۆتایی به كاره‌كانی ده‌هێنێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپێكهوتنهوهی كه‌مئه‌ندامان دووباره ناكرێته‌وه، به‌ڵكو به بڕیاره‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه به فه‌رمانی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.