به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به بوونی دوو ڕووداوی جیاجیای ساخته‌كاری سه‌نه‌دی خانوو پاسه‌پۆرت، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م دوو ڕووداوه كرده‌وه و توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكات.
له‌مباره‌یه‌وه (مقه‌ده‌می پۆلیس/ئیدریس سه‌عدی به‌كر) ئه‌فسه‌ری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ساخته‌كاری به پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند: ئاگادار كراینه‌وه به بوونی دوو ڕووداوی جیای ساخته‌كردن ئێمه‌ش دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد توانیمان ناسنامه‌ی دوو تۆمه‌تبار ئاشكرا بكه‌ین و ده‌ستگیریان بكه‌ین.
له باره‌ی تاوانهكانیشهوه ڕایگه‌یاندووه:
تاوانی یه‌كه‌م تۆمه‌تبار به‌ناوی (هـ. ا. ع)، دوای ده‌ستگیركردنی دانی نا به‌تاوانه‌كه‌ی كه‌وا هه‌ڵساوه به ساخته‌كردنی سه‌نه‌دی خانوو له‌گه‌ڕه‌كی (32)ی پارك.
تاوانی دووه‌م، تۆمه‌تبار به ناوی (س. خ. م) دانی‌نا به تاوانه‌كه‌ی كه هه‌ڵساوه به ده‌رهێنانی كارتی نشینگه‌یی بۆ هاوڵاتیانی به‌نگلادیشی به شێوازی ساخته‌كاری.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباران په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخراو ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كران، دادوه‌ر بڕیاری دا به‌به‌ند كردنی تۆمه‌تباران به پێی مادده (289-298) له یاسای سزادانی عێراقی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.