لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و تیمێكی هه‌نده‌سه‌ی زێره‌ڤانیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبردرا، كه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووبوو.
راشیدهگهیهنن ، تهقهمهنیهكان بریتی بوون له هه‌زاران گولـله هاوەنی 81 ملم كه له ماوه‌ی شه‌ڕی داعش دا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه وه‌ك هاوكاری درابوون به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، به‌ڵام ئێستا دوای پشكنینی هه‌موو ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه ده‌ركه‌وت كۆن بوونه‌و به كه‌ڵكی به‌كارهێنان نه‌ماون و مانه‌وه‌یان له كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا مه‌ترسیداره‌و پێویسته له‌ناوببردرێن
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شڵێن به ئاگاداری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و له رێگه‌ی تیمێكی هه‌نده‌سی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیه‌وه به‌شێك له‌و ته‌قه‌مه‌نیه به‌سه‌رچووانه‌ی له‌ناوبردن و له كاتێكی تردا ئه‌وانه‌ی ماون، كه ژماره‌یه‌ك ته‌قه‌مه‌نی دیكه و چه‌كی كۆن و له‌كاركه‌وتوون و له شه‌ڕی داعشدا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، به‌هه‌مان شێوه له شوێنی تایبه‌ت و به شێوازی زانستی له‌ناو ده‌بردرێن.
لیوا حوسێن بلانی فەرماندەی هەندەسەی سه‌ربازیی هێزه‌كانی زێرەڤانی رایدهگهێنێت، ژمارەیەک گولـله هاوەنی به‌سه‌رچوومان له‌ناوبردن كه لە مەشجەبەکانی هێزی پێشمەرگە هەڵگیرابوون و بە هاتنی وەرزی گەرما مەترسی تەقینیان هەبوو، دوای ئەوەی کە فەرمانمان بۆ هات لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەزامەندی فەرماندەی زێرەڤانی و دوای سەیرکردنیان له‌لایه‌ن هاوپەیمانان و دڵنیابوون لەوەی کە ئەو هاوکاریانە بە کەڵکی بەکارهێنان نه‌ماون و لەسەر رەزامەندی ئەوان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت لە وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی فەرماندەیی هەندەسەی زێرەڤانیەوە له‌ناوبران.



دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.