یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا به‌فه‌رمی بیرۆكه‌ی زیادكردنی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی 2022 ى قه‌ته‌ری ڕه‌تكرده‌وه‌و بڕیاریدا پاڵه‌وانێتیه‌كه به شێوه‌ی ئاسایی خۆی و به به‌شداری32 هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه‌بچێت
به‌م دواییه‌و له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پێشنیازی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر له سیی و دوو بۆ چلوهه‌شت هه‌ڵبژارده خرایه ڕوو و جیانی ئینفانتینۆی سویسری و سه‌رۆكی فیفاش بهڵێنیدا لێكۆڵینه‌ی زێتر له‌مباره‌وه بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ماوه‌و نه‌بوونی ده‌رفه‌ت، فیفا به‌فه‌رمی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و بڕیاریدا جامی جیهانی 2022 ى قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ به به‌شداری 32 هه‌ڵبژارده سازبكرێت
جێگای باسه له مۆندیالی 2026 كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریكاو كه‌نه‌داو مه‌كسیك به هاوبه‌شی میوانداری ده‌كه‌ن، ژماره‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌فه‌رمی بۆ چلوهه‌شت هه‌ڵبژارده به‌رزده‌كرێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.