لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، شهممهی داهاتوو یانەی بارسەلۆنا رووبەرووی ڤالنسیا دەبێتەوە، بەر لە بەڕێوەچوونی ئەو یاریە فلیپ کۆتینیۆی بهڕازیلی بەشداری مەشقی بەکۆمەڵی بارسای کردهوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت یاریزانهكه به تهواوی لەپێکان چاکبووبێتەوەو بەشداری لەیاری کۆتایی جامی شا بکات
لەمبارەوە ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە کۆتینیۆ بەشداری مەشقی بەکۆمەڵی کردوە، لەئەگەری ئامادەیی ئهو یاریزانه بۆ یاریەكه ئەوا مژدەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ ڤالڤێردی ڕاهێنەر، لهبهرئهوهی دورکەوتنەوەی سوارێز بۆشایی لەهێلی هێرشبردن دروستکردوە، لەلایەکی دیکەوە بەدوور دەزانرێت عوسمان دێمبلی بۆ ئەو یاریە ئامادەبێت، چونکە بهشداری مەشقی بەکۆمەڵی نەکردوەو لەپێکان چاک نەبۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.