یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی توانی پێش یانه‌ی لیڤه‌رپول بكه‌وێت له‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزان جۆلیان براندت، له‌مباریه‌وه یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه جۆلیان براندت یاریزانی بایه‌رلیڤه‌ركروزن به‌پێی گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ تا 30 ى حوزه‌یرانی 2024 په‌یوه‌ندی به‌ریزی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه ده‌كات،
لای خۆشیه‌وه مایكل زۆرك به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند جۆلیان ماوه‌یه‌كی درێژه له‌بۆندسلیگا یاری ده‌كات و شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌یه
زۆرك گوتیشی ئه‌و یاریزانه ئێستا له‌سه‌رده‌می لاویه‌تی دایه‌و ده‌رفه‌تی زۆری له‌به‌رده‌مه تا زیاتر گه‌شه به‌تواناكانی خۆی بدات
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیكردنی به‌ریزی زه‌رده‌واڵه‌كان جۆلیان براندیت رایگه‌یاند بڕیاری هاتنم بۆ برۆسیا دۆرتمۆند له‌دڵه‌وه بوو، بۆیه هه‌ستێكی زۆرخۆشم هه‌یه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وه‌ی له‌توانام بێت پێشكه‌شی یانه نوێیه‌كه‌می بكه‌م، جێگای باسه جۆلیان براندێت سێیه‌م گرێبه‌ستی برۆسیا دۆرتمۆنده له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی كاروانی ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی رابردوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.