ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری یانه‌ی چێلسی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌ئه‌گه‌ری رۆیشتنی ئیدین هازار له‌ریزی یانه‌كه‌ی، ئه‌وا بلوز پلانی خۆی هه‌یه بۆ پركردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و یاریزانه
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ساری سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ شین پۆشه‌كانی له‌نده‌ن روونیكرده‌وه چاره‌نووسی من له‌گه‌ڵ چێڵسی چوارشه‌مه‌ی داهاتووه، چونكه من ته‌نیا بیر له‌یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ ده‌كه‌مه، ئێستا دوو ساڵ ماوه بۆ كۆتاییهاتنی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌م له‌گه‌ڵ چێلسی و بۆندم له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌كی دیكه نیه
ده‌رباره‌ی یاریزان نگۆلی كانتێ ڕاهێنه‌ری چێلسی گوتی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و یاریزانه بۆ یاری كۆتایی ئاماده‌بێت ئه‌ویش له‌رێی تیمی پزیشكی یانه‌كه‌مان، كانتێ به‌شداری مه‌شقی به‌كۆمه‌لی كردوه، بۆیه گه‌شبینین بۆ یاری كۆتایی ته‌واو ئاماده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.