فرۆكه جه‌نگیيه‌كانی توركیا به‌رزاییه‌كانی چیای وه‌رتێیان بۆردومان كرد و تا ئێستا ئاستی زیانه‌كانی ئه‌م بۆردومانه نه‌زانراون.
كاتژمێر 12:30 خوله‌كی نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دوو فرۆكه‌ی جه‌نگی سه‌ر به سوپای توركیا لوتكه‌ی هه‌له‌موندیان له چیای كارۆخی سه‌ر به شاره‌دێی وه‌رتێ بۆردومان كرد.
دیاره به‌هۆی به‌هێزی بۆردومان ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتیيانی شاره‌دێی حاجیاوه و وه‌رتێ هه‌ستی پێكراوه و تا ئێستا ئاستی زیانه‌كانی ئه‌م بۆردومانه نه‌زانراون.
جێی ئاماژه‌یه ناوه ناوه سوپای توركیا به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، په‌كه‌كه، ناوچه سنوور‌ی و شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.